وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەگەر لەسەر بنەمای رێزی یەكتر و بەرژەوەندیی هاوبەش بێت، بەڵام ئامادەی جەنگیشن لەگەڵ واشنتۆن.

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا لە بەیروت رایگەیاند، ئامانجی سەردانەكەی بۆ لوبنان تاوتوێكردنی ئاڵنگاری و هەڕەشەكانی ئیسرائیلە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە.

دەشڵێت، ئامادەن لەگەڵ ئەمریكا دانوستان بكەن بە مەرجێك لەسەر بنەمای رێز و بەرژەوەندی هاوبەش بێت.

راشیگەیاند، ئەمریكا دەبێت جیاوازی بكات لە نێوان دانوستان و سەپاندنی مەرجدا و ئەوان لەگەڵ ئەوەدا نین جەنگ  هەڵبگیرسێت، بەڵام ئەگەر ئەمریكا و ئیسرائیل خوازیاری جەنگ، تاران ئامادەی جەنگە.