هێزەکانی حکومەتی سوریا: لە سەعات 1:30ـی پاشنیوەڕۆ هێرش دەکەینە سەر شێخ مەقسود و ئەشرەفییە
محەمەد رزگار
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
هێزەکانی حکومەتی سوریا ئاشکرایکرد لە سەعات 1:30ـیەوە هێرش دژی پێگەکانی هەسەدە دەستپێدەکات.
دەستەی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای سوریا رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ لە سەعات 1:30ـی پاشنیوەڕۆوە تا کاتێکی نادیار لەگەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و بەنی زەید لە حەلەب دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو کاتەی دیاریکراوە هێرش دژی پێگەکانی هەسەدە دەستپێدەکات.



