ئیسرائیل ئیدانەی هێرشکردنە سەر کوردانی حەلەب دەکات و جەختدەکاتەوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی قەرزاری گەلی کوردە.

گیدۆن سەعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب لەلایەن هێزەکانی حکومەتی سوریاوە کارێکی مەترسیدارە و نابێت وڵاتانی رۆژئاوا بێدەنگ بن.

وتیشی، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی بە شەرەف  قەرزاری گەلی کوردن، بەرانبەر ئەو بە ئازایەتی و سەرکەوتنەی کە دژی داعش جەنگان.

سەعر ئەوەشی خستەڕوو، سەرکوتکردنی بەرنامە بۆ داڕێژراو و کوشندەی کەمینە جیاوازەکان لە سوریا، پێچەوانەی ئەو بەڵێنانەیە کە بۆ 'سوریای نوێ' درابوون، جەختیکردەوە کە بێدەنگیی جیهان دەبێتە هۆی پەرەسەندنی زیاتری توندوتیژییەکانی رژێمی سوریا.