ناتانیاهۆ: لەلایەن ترەمپەوە گڵۆپی سەوزمان بۆ هەڵكراوە بۆ هێرشكردنە سەر لوبنان
شنیار
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، لەلایەن سەرۆكی ئەمریكاوە گلۆپی سەوزیان بۆ هەڵكراوە بۆ هێرشكردنە سەر لوبنان .
دەستەی پەخشی ئیسرائیلی ئاشكرایكرد ، ناتانیاهۆ بە وەزیرەكانی حكومەتەكەی وتوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵكردون بۆ ئەوەی هێرش بكەنە سەر لوبنان .
ئاماژە بەوەشدراوە، ناتانیاهۆ لە میانی كۆبونەوەكەی لەگەڵ ترەمپ كە لە كۆتاییەكانی مانگی رابردوو لە فلۆریدا بەرێوەچوو، بابەتی فراوانكردنی هێرشەكانی ئیسرائیلی بۆ سەر لوبنان تاوتوێكردووە لە پێناو لەناوبردنی هەرەشەكانی حزبوڵا .
هەر بەپێی راپۆرتێكی دەستەی پەخشی ئیسرائیلی ، لە ماوەی راگەیاندنی ئاگربەستدا، حزبوڵای لوبنان توانیویەتی دوبارە خۆی رێكبخاتەوە .



