بەنێوەندگیری ئەمریكا وەفدی ئیسرائیل و سوریا لە پاریس كۆبوونەوە و تێیدا رێککەوتن لەسەر دانانی میکانیزمی هەماهەنگی هاوبەش.

ئاژانسەکانی هەواڵ ئاشکرایانکردووە، سوریا و ئیسرائیل رێككەوتن لەسەر دروستكردنی سەكۆیەك بۆ چارەسەركردنی هەر ناكۆكییەك، کە بڕیارە بارەگاکەی لە ئوردن بێت.

ئەمریکا لەبارەی رێککەوتنەکەی سوریا و ئیسرائیل رایگەیاندووە،هەماهەنگی سوریا و ئیسرائیل بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری دەبێت، هەروەها ئەو دوو وڵاتە ئاشتی و سەقامگیری وڵاتەكانیان دەوێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجێكی میكانیزمی هەماهەنگی لەنێوان سوریا و ئیسرائیل ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، پشتیوانی لێكتێگەیشتنی نێوان ئیسرائیل و سوریا دەكەن و تەلئەبیب و دیمەشق لاپەڕەیەكی نوێی پەیوەندی هەڵدەدەنەوە.