هەسەدە راگەیەندراوێکی لەسەر کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ دیمەشق بڵاوکردەوە
راهۆز
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی رەسمیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی دیمەشق ئەنجامداوە و پرسی تێکەڵکردنی هێزە سەربازییەکانیان تاوتوێ کردووە.
لە راگەیەندراوەکەی هەسەدەدا هاتووە، کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی گفتوگۆیەکی رەسمیدا بووە و تێیدا دۆسیەی تێکەڵکردنەوەی هێزە سەربازییەکان بە وردی باسی لێوەکراوە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، هەردوولا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی لە قۆناغی داهاتوودا بەردەوامی بە کۆبوونەوەکان بدەن بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان و بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیەیە لە چوارچێوەی رێڕەوێکی رێکخراودا، تا ئەو کاتەی دەگەنە ئەنجام.
ئەم کۆبوونەوەیە ئەمڕۆ 4-1-2026 لەنێوان سەرکردایەتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات و بەرپرسانی حکومەتی سوریا بەڕێوەچووە.



