مەزڵوم کۆبانێ گەیشتە دیمەشق
ئوسامە ئەبوبەکر عەلی
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
وەفدێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لە دیمەشق لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای حکومەتی سوریا لە کۆبوونەوەدان، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی یەکگرتنی هێزەکانی هەسەدە و سوپای سوریا.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، وەفدەکەی هەسەدە لە دیمەشق چەندین کۆبوونەوە ئەنجامدەدات و هەوڵی جدی دەدرێت بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای سوریا.
وتیشی، وەفدەکەی هەسەدەش پێکهاتوون لە هەریەک لە مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ سۆزدار دێرک و سیپان حەمۆ، ئەندامانی فەرماندەیی هێزەکانی هەسەدە.


