عراقچی: دەستگیركردنی سەرۆكی ڤەنزوێلا لەلایەن ئەمریكاوە تیرۆرە
هەساو ئەمیر
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
وەزیری دەرەوەی ئێران دەستگیركردنی سەرۆكی ڤەنزوێلا لەلایەن ئەمریكاوە بە تیرۆر ناو دەبات، وەزیری جەنگی ئەمریكاش دەڵێت ، ڤەنزوێلا و ئێرانیش دەرفەتیان پێدرا بەڵام نەیانقۆستەوە.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە ، هێرشی سەربازی ئەمریكا بۆ سەر ڤەنزوێلا و رفاندنی سەرۆكەكەی تیرۆرە و پێشێلكردنی سەروەری نیشتمانی ئەو وڵاتەیە ، دوپاتیشیكردوەتەوە كە تاران بە تەواوی پشتگیری گەلی ڤەنزوێلا و حكومەتە هەڵبژێردراوەكەی دەكات.
هاوكات پیت هیگسەس وەزیری جەنگی ئەمریكا رایگەیاندوە ، سەرۆكی ڤەنزوێلا دەرفەتێكی پێدرا، بەڵام هاوشێوەی ئێران ئەویش دەرفەتەكەی نەقۆستەوە، راشیگەیاندووە ، ئۆپراسیۆنی دەستگیركردنی مادۆرۆ ئۆپراسیۆنێكی مێژوویی بووە و سوپای ئەمریكا سەلماندی كە بەهێزترینە لە جیهاندا .



