بەریتانیا و فەرەنسا هێرشیانكردە سەر كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی داعش لە سوریا
کەژان
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بەریتانیا و فەرەنسا هێرشێكیان هاوبەشیان بۆسەر ژێرخانی سەربازی داعش لە سوریا ئەنجامدا.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو هێزەكانی شاهانەی بەریتانیا و بە هاوكاری فڕۆكەكانی فەرەنسا لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی داعشیان لە ژێر زەوی لە باكوری ناوچەی شوێنەواریی تەدمور لە سوریا بۆردومان كردووە كە بە ژێرخانی سەرەكی تیرۆریستانی داعش لەو وڵاتەدا هەژمار دەكرا.
ئاماژە بەوەشكراوە، فڕۆكەكان بۆمبی جۆری" پاڤی وەی ئای ڤیان 4" یان بەكارهێناوە بۆ بە ئامانجگرتنی چەند تونێلێك كە بەرەو ئەو كۆگایە رۆیشتوون.
راشیگەیاندووە، وەزارەتەكەیان لەئێستادا لێكۆڵینەوە لە ئەنجامی هێرشەكە دەستپێكردوە، بەڵام هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەكان ئەوە دەردەخەن كە ئۆپراسیۆنەكە زۆر بە وردی ئەنجامدراوە و ئامانجەكەی پێكاوە.
ئەمە لە كاتێكدا، لە كۆتایی ساڵی رابردوودا ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا لە سەردانەكەیدا بۆ واشنتۆن بە رەسمی پەیوەندی بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشەوە كرد.
هاوكات خەمڵاندنەكانی ئەمریكا ئاماژەیان بەوە كردووە كە لە دوو هەزار و 500 بۆ حەوت هەزار چەكداری داعش لە سوریا و عێراق مابن.



