ئێران بە رەسمی داوای لە نەتەوە یەكگرتووەكان كرد كە هەڕەشەكانی سەرۆكی ئەمریكا بۆسەر وڵاتەكەی وەك پێشێلكارییەكی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكان بناسێنێت.

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بۆ بەكارهێنانی هێز بەرامبەر ئێران بە پێشێلكاریی دژ بە یاسا نێودەوڵەتییەكان و بنەماكانی نەتەوە یەكگرتووەكان ناوبردووە  و لەنامەیەكدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی و ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان  داوای كردووە ئەو هەرەشانە وەك پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان بناسێنرێت.

 راشیگەیاندوە : ئێران بەپێی ماددەی 51ی جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان مافی خۆپاراستنی رەوا بەكاردەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێران ئەو مافە بەپێی پێویستی و بەپێی قەبارەی هەڕەشەكانی بەكاردەهێنێت، ئەگەر سەروەریی وڵاتەكە یان گەل و بەرژەوەندییە باڵاكانی بكەونە مەترسییەوە.