وەفدی ئیمراڵی دەم پارتی لەگەڵ وەزیر دادی توركیا و سەرۆكی پەرلەمان كۆدەبێتەوە، بڕیارە چوارشەممەش كۆمیسیۆن بۆ نووسینەوەی راپۆرتی هاوبەشی لایەنەكان كۆببێتەوە.

ئەمڕۆ وەفدی ئیمراڵی دەم پارتی لە چوارچێوەی كۆبوونەوەكانی بۆ پڕۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتی، لەگەڵ یڵماز تونچ وەزیری داد و نوعمان كورتوڵموش سەرۆكی پەرلەمانی توركیا كۆدەبێتەوە.

فەتی یڵدز جێگری سەرۆكی پارتی نەتەوەپەرستی توركیا "مەهەپە"ش رایگەیاند، كۆمیسیۆنی پشتیوانی و برایەتی رۆژی چوارشەممە كۆدەبێتەوە، بۆ نووسینەوەی راپۆرتی هاوبەشی لایەنەكان لەسەر ئاشتی.

وتیشی، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنی كۆمیسیۆنەكە دەكرێت، لەبەرئەوەی 31ی ئەم مانگە وادەی كاركردنی كۆتایی دێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆبوونەوەكان تائێستا بەرهەمداربوون و هیواداریشن راپۆرتێكی باش لەسەر پرۆسەكە ئامادە بكرێت.