لە ئەنجامی هێرشێکی گروپە چەکدارەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی حکومەتی دیمەشق بۆ سەر بازگەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە "بازنەی شیحان" لە حەلەب، دوو کارمەندی ئاسایش بریندار بوون.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ - حەلەب لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەم هێرشە "بەردەوامییەکی روونی ئەو پەرەسەندنە ئەمنییە بێ کۆنترۆڵانەیە" کە مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی شارەکە و ژیانی مەدەنییەکان، هاوکات دەری دەخات حکومەتی دیمەشق توانای کۆنترۆڵکردنی گروپە چەکدارەکانی خۆی نییە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاسایشی حەلەب جەختی کردووەتەوە: "حکومەتی دیمەشق بە بەرپرسیاری تەواوی ئەو دەستدرێژییانە دەزانین".