دەم پارتی: دەبێت بودجە لەسەر بنەمای یەكسانی دابەش بكرێت
هادی
٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
گفتوگۆكانی بودجە لە پەرلەمانی توركیا بەردەوامە، دەم پارتیش دەڵێت، دەبێت بودجە لەسەر بنەمای یەكسانی دابەش بكرێت نەك بۆ بەهێزكردنی لایەنی سەربازی.
گوڵستان كلیچ، سەرۆكی فراكسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی توركیا لە كاتی بەڕێوەچوونی گفتوگۆكان لەسەر بودجەی 2026ی توركیا رایگەیاند، كێشەكانی خەڵك و خانەنشینان و كێشە كۆمەڵایەتییەكان بەو بودجە یەچارەسەر ناكرێت، ماوەی 24 ساڵە ئاكەپە دەیسەپێنێت.
وتیشی، كورد و عەلەوی ساڵانێكی زۆرە بوونەتە قوربانی سیستمی پاوانخوازی، لەبەرئەوە دەبێت بودجە لەسەر بنەمای یەكسانی دابەش بكرێت نەك بۆ بەهێزكردنی لایەنی سەربازی، لە جیاتی چارەسەركردنی كێشەكان پارەی میللەت بۆ چەك و شەڕ خەرج بكرێت.



