وەفدی ئیمراڵی دەمپارتی لەگەڵ ئاكەپە و پارتی كرێكارانی توركیا كۆبووەوە
لاوان
٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
وەفدی ئیمراڵی دەمپارتی لە پەرلەمانی توركیا سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی بەجیا لەگەڵ ئاكەپە و پارتی كرێكارانی توركیا كۆبووەوە.
وەفدی ئیمراڵی دەمپارتی بە ئەندامێتی پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار و فایەق ئۆزگور ئەرۆل لە كۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەركان باش سەرۆكی پارتی كرێكارانی توركیا و چەند پەرلەمانتارێكی تری ئەو پارتە، تاوتوێی دوایین بەرەوپێشنچوونەكانی پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك لە توركیا كرا.
هەروەها، لە كۆبوونەوەی وەفدی ئیمراڵی دەمپارتی و وەفدی پارتی داد و گەشەپێدان " ئاكەپە" بە سەرۆكایەتی عەبدوڵا گولەر، تاوتوێی دوایین بەرەوپێشچوونەكانی پرۆسەی ئاشتی و چوونە ناو قۆناغی دووەمی پرۆسەكە كرایەوە.
لەدوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكەش، كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا و تێیدا پەروین بوڵدان رایگەیاند، ئاشتی بەبێ یاسا بەدی نایەت، بۆیە چوونە ناو قۆناغی داهاتووی پرۆسەی ئاشتی بنەمای یاسایی پێویستە.



