ئێران دەستیگرت بەسەر كەشتییەكدا كە شەش ملیۆن لیتر سوتەمەنی هەڵگرتووە
ئاکام
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
هێزە دەریاییەكانی ئێران لە گەروی هورمز و نزیك لە كەناراوەكانی عومان دەستیانگرت بەسەر كەشتییەكدا كە شەش ملیۆن لیتر سوتەمەنی هەڵگرتبوو.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، هێزی دەریایی ئەو وڵاتە لە گەرووی هورمز و لە نزیك كەناراوەكانی عومان دەستیگرتووە بەسەر كەشتییەكدا كە شەش ملیۆن لیتر سوتەمەنی هەڵگرتووە.
دەشڵێت، كەشتییەكە 18 كارمەندی هندی و سریلانكی و بەنگلادیشی تێدابووە و رێكاری یاساییش بەرامبەر كەشتییەكە و ستافەكەی دەگیرێتەبەر.
پێشتریش ئەمریكا دەستیگرت بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا و كۆمپانیای ئەمنی دەریایی ئیمبری ڤەنزوێلیش هۆشداریدا لە ئەگەری دەستبەسەرداگرتنی كەشتی نەوت و سوتەمەنی لە گەروی هەرمز.



