وەزیری دەرەوەی توركیا و ئێران لە تاران كۆبونەوە
ئاکام
٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، فراوانخوازی ئیسرائیل هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەكە و دەبێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رووبەڕووی ئەو ئاڵنگارییە ببێتەوە.
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە تاران دوای كۆبونەوەی لەگەڵ عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، فراوانخوازی ئیسرائیل هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەكە و ئامانجیانە ئاگربەست بەردەوام بێت و دەبێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێگری لە هەڕەشەكانی ئیسرائیل بكات.
عراقچیش رایگەیاند، ئێران و توركیا تەنیا دوو وڵاتی دراوسێ نین، بەڵكو دوو وڵاتی دۆستن كە مێژوو و كلتوری هاوبەشیان هەیە و سنورەكانیان ساڵانێكی زۆرە سنوری ئاشتی و دۆستایەتی بوون.
وتیشی، ئیسرائیل هەڕەشەیە بۆ سەر ئێران و توركیا و هەوڵی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیەكان دەدەن بە تایبەت لە بواری ئابوریدا.



