لە سوەیدا پێكدادان لە نێوان هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و گروپە چەكدارەكان دەستیپێكردەوە
شنیار
٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
لە پارێزگای سوەیدای سوریا شەر و پێكدادان لە نێوان هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و گروپە چەكدارەكان دەستیپێكردەوە .
میدیاكانی سوریا ئاشكرایان كردوە ، پێكدادانەكان لە دەوروبەری گوندی مەنسورەی رۆژئاوای پارێزگای سوەیدا و چەند ناوچەیەكی تری پارێزگاكە بوە و گروپە چەكدارەكان هێرشیان كردوەتە سەر ماڵی سلێمان عەبدولباقی بەرێوەبەری ئاسایشی سوەیدا ، ناوبراو خۆشی گرتە ڤیدیۆی ساتی هێرشەكەی بڵاوكردوەتەوە و هەرەشەی وەڵامدانەوەی توندی كردوە . بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەك نیە لەبارەی ئەوەی پێكدادانەكان كوژراو و برینداریان لێكەوتوەتەوە یاخود نا .
لە ماوەی رابردووشدا چەندین جار شەر و پێكدادان و ئالۆزی لە پارێزگای سوەیدای سوریا روویدا كە كوژرانی دەیان كەسی لێكەوتەوە و حكومەتی دیمەشق لیژنەی تایبەتی بۆ لێكۆڵینەوە پێكهێناوە .



