سوریا ئیدانەی هێرشەکەی ئیسرائیل دەکات؛ ژن و منداڵی کردوەتە ئامانج
بڵند
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاندوە؛ ئیدانەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر شارۆچکەی بەیت جین دەکات، بۆردومانەکە بوەتە هۆی گیانلەدەستدانی ژن و منداڵ و ئاوارەبونی هاووڵاتییان، داواس لە وڵاتان دەکات ئەم هێرشانەی ئیسرائیل رابگرن.
وەزارەتی دەرەوی سوریا لەسەر هێرشە سەربازی و ئاسمانییەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر شارۆچکەی بەیت جین راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا بە توندی ئیدانەی ئەو کارە دەکات.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، تۆپبارانەکە بووەتە هۆی زیانی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی، لەنێویاندا ژن و منداڵ، هەروەها زیانی مادی زۆر و ئاوارەبوونی چەند خێزانێک.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا راشیگەیاندوە؛ ئەو روداوە "پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان" و بەشێک لە هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ "سیاسەتی پەرەسەندن" لە ناوچەکە دا.
داواش لە ئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی دەکات هەنگاوی بەپەلە بگرنەبەر بۆ سنووردارکردنی هێرشە دوبارەبوەوەکانی ئیسرائیل بۆسەر خاکی سوریا، جەختیشی لەسەر پێویستی رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا کردوەتەوە.
وەزارەتەکە دوپاتیشیکردوەتەوە بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی مافی رەوای خۆی بۆ بەرگریکردن لە خاک و گەلەکەی بە هەموو شێوەیەک کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان رێگەپێدراون



