وەزارەتی ناوخۆی سوریا، دەستگیركردنی مەترسیدارترین شانەی تیرۆریستانی داعشی لە ریفی لازقیە راگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی سوریا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە هەڵمەتێكی ئەمنیدا لە ناوچەی بدروسیە لە ریفی باكوری لازقیە شانەیەكی تیرۆریستانی داعش كراونەتە ئامانج، كە بە مەترسیدارترین دادەنرێن و ئەندامەكانی دەستگیركراون. 

عەبدولعەزیز هیلال ئەحمەد فەرماندەی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆیی لە پارێزگای لازقیەش رایگەیاند، هەڵمەتەكە دوای چاودێری و لێكۆڵینەوەی ورد بووە لەگەڵ دەزگای هەواڵگیری گشتی و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا روبەڕوبوونەوەی چەكداری روویداوە و هەروەها بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنی تیرۆریستانیش دەستی بەسەردا گیراوە، ئەندامێكی هەواڵگیریش برینداربووە.