پۆلیسی پاکستان بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، لە تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لە بارەگایەکی پۆلیسی سنووری پیشاوەر لە پارێزگای خیبەر، کە هاوسنوورە لەگەڵ ئەفغانستان سێ کارمەندی  پۆلیس کوژراون و لە بەرانبەردا سێ خۆکوژیش کە بەرپرس بوون لە تەقینەوەکە و هێرشی چەکداریشیان ئەنجامداوە  کوژراون.

بەیانی ئەمرۆ دووشەممە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پێشەوا رایگەیاند، سێ کەس هێرشی خۆکوژییان لە  "بارەگای پۆلیسی سنووری" ئەنجامداوە، بەهۆیەوە سێ کارمەندی پاسەوانی ئەمنی کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە هێرشبەرەکان خۆی تەقاندوەتەوە و  دوو چەکدارەکەی تریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.

بەگوێرەی زانیارییەکان هێرشەکە کاتژمێر 8:10 خولەکی بەیانی  لە بارەگاکە رویداوە، کە دەکەوێتە سەر یەکێک لە رێگە سەرەکییەکان یەکێکە قەرەباڵغترین شەقامەکانی شارەکە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندوە؛ هێرشەکە کۆتایی هاتووە، ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەش بەردەوامە بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا هیچ تەقەمەنییەکی نەتەقیو هەیە یان نا.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە  رانەگەیاندوە؛ پیشاوەر کە هاوسنورە لەگە ئەفغانستان، ماوەیەکی زۆرە بەهۆی توندوتیژییەکانەوە دەناڵێنێت و لەلایەن گروپە توندڕەوەکانەوە دەکرێتە ئامانج.