دەسەڵاتی بەنگلادیش داوا لە هیندستان دەکات شێخ حەسینە، سەرۆک وەزیرانی پێشووی وڵاتەکەیان رادەست بکات
بڵند
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
دەسەڵاتدارانی بەنگلادیش جارکی دیکە داوا لە هیندستان دەکەن شێخ حەسینە، سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەنگلادیش، کە لەم هەفتەیەدا بەتۆمەتی رۆڵی لە سەرکوتکردنی دڕندانەی ناڕەزایەتی خوێندکاراندا، سزای لەسێدارەی بەسەردا سەپێندرا رادەست بکاتەوە.
تۆهید حوسێن، وەزیری دەرەوەی بەنگلادیش لە حکومەتی ئێستای بەنگلادیش لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ ئەوان بەڕەسمی نامەیان ناردووە و داوای رادەستکردنەوەی شێخ حەسینەیان لە هیدنستان کردووە.
ناوبراو وردەکاریی لەبارەی ناوەڕۆکی نامەکەوە نەخستووەتەڕوو، بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمە سێیەم داواکاری بەنگلادیشە لە هیندستان بۆ رادەستکردنەوەی سەرۆک وەزیرانی پێشوی وڵاتەکە.
دوابەدوای بڕیارەکەی رۆژی دووشەممەی رابردوو، کە دادگا سزای لەسێدارەدانی شێخ حەسینەی بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دەرکرد، وەزارەتی دەرەوەی بەنگلادیش لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند کە هیندستان بەپێی پەیماننامەیەکی دوو قۆڵی پابەندە بە ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو.
حەسینەی تەمەن 78 ساڵ، دوای ئەوەی دەسەڵاتی حکومەتەکەی لە مانگی ئابی 2014 روخا، رویکردە هیندستان، وەک پەنابەر لە ئێستادا لەو وڵاتەدای، دوای ئەوەی سزای لە سێدارەدانی بۆدەرچو و ناوبراو تۆمەتەکانی رەتکردوەتەوە.



