جەهەپە ئاشکرایکرد، ئەندامەکانمان لە کۆمسیۆنی چارەسەری ئامادەنین سەردانی ئۆجەلان بکەن.

پارتی گەلی كۆماری توركیا  رایگەیاند،  ئەندامەکانیان لە کۆمسیۆنی ئاشتی ئامادە نین بچنە ئیمراڵی بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نابینە بەشێک لەو وەفدەی کە سەردانی ئیمراڵی دەکات، وتیشی، کارەکانمان لە ناو کۆمسیۆنی چارەسەری بەردەوام دەبێت.

جێگەی ئاماژەیە، کۆمسیۆنی چارەسەری بۆ ئەوەی بچێتە ئیمراڵی بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجەلان، لەکۆی 51 ئەندام دەبێت 31 ئەندامیان بە بەڵی دەنگبدەن.