وەفدی هەسەدە و دیمەشق لەبارەی گرژییەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە كۆبوونەوە
هادی
٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
وەفدێكی هەسەدە و حكومەتی دیمەشق لە شاری تەبقە لەبارەی گرژییەكانی هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە كۆبوونەوە.
وەفدێكی سەربازی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لە شاری تەبقە لەگەڵ وەفدێكی حكومەتی دیمەشق كۆبووەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئاڵۆزی و گرژییەكانی دەوروبەری گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب، لەگەڵ رێگەكانی چارەسەركردن.
بەشێوەیەكی ئاشتیانە بۆ دەستەبەركردنی ئاسایش و سەقامگیری دانیشتوان و رێگریكردن لە هەر جۆرە پەرەسەندنێك.
لە بەرامبەرایشدا هەسەدە بەمەبەستی نیشاندانی نیازپاكی، ژمارەیەك دەستگیركراوی هێزەكانی حكومەتی دیمەشقی رادەستكردەوە، كە لە رووداوەكانی رابردوودا دەستگیركرابوون.
هەسەدە پابەندبوونیشی بە پەسەندكردنی چارەسەری ئاشتییانە و پاراستنی سەقامگیری و هاووڵاتیانی مەدەنی دووپاتكردەوە.



