ناتانیاهۆ: رۆژی یەکشەممە بە 153 تۆن بۆمب غـ.ـەززەمان بۆردومان کرد
بڵند
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، هێزەکانی ئیسرائیل بە 153 تۆن بۆمب غـ.ـەززەیان بۆدومان کردووە، وەک وەڵامێک بۆ پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن حەماسەوە.
نەتانیاهۆ بە پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی وتووە ؛دەستێکمان چەکی پێیە و دەستەکەی دیکەمان بۆ ئاشتی درێژکردووە و لەگەڵ بەهێزەکان ئاشتی دەکەن نەک لاوازەکان،جەختیکردوەتەوە ئەمڕۆ ئیـ.ـسرائیـ.ـل لە هەموو کاتێک بەهێزترە.
ئیسرائیل رۆژی یەکشەممە، دوو سەربازی لە پێکدادانێکدا لە غەززە کوژرا و حەماسی تۆمەتبارکرد بە کوشتیان، سەرەڕای رەتکردنەوەی حەماس، گەرچی ئاگربەست لە ئارادابوو، بەڵام وەک کاردانەوەیەک ئیسرائیل بە چڕی هێرشی کردە سەر غـ.ـەززە.



