بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆم : گەشبینم بە چارەسەری دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران
کەژان
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، هێشتا ئەو یۆرانیۆمە پتێنراوەی كە بۆردومانكرا لە ئێران لە دامەزراوەكانیاندا ماوەتەوە، دەشڵێت: دەتوانرێت بگەنە چارەسەرێكی دیپلۆماسی لەگەڵ تاراندا.
رافائیل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەیەكی سویسری گەشبینی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ئەگەری گەیشتن بە چارەسەری دیپلۆماسی بۆ ناكۆكییەكەی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران.
گرۆسی ئاماژەی بەوەدا، دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئیسفەهان، فۆردۆ و نەتەنز بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل و ئەمریكا لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا زیانێكی زۆریان پێگەیشتووە، زۆینەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێرانیش لەو دامەزراوانەدا بوون
بەپێی زانیاریەكانی ئاژانسەكە پێش بۆردومانەكەی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئەو وڵاتە ئێران زیاتر لە 400 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی هەبووە .



