ترەمپ: ئەگەر حەماس چەک دانەنێت بە زەبری هێز چەکیان پێدادەنێین
محەمەد رزگار
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە لە بزوتنەوەی حەماس دەکات و دەڵێت: پێویستە بە زوترین کات چەک دابنێن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند، چاوەڕێی حەماس دەکەن چەک دابنێت، ئەگەر ئەو کارە نەکەن ئەوا ئەوان چەکییان پێدادەنێت.
وتیشی، چەکدارانی بزوتنەوەی حەماس زۆر توندوتیژن و لە غەززە لە سێدارەدانی مەیدانیان ئەنجامداوە.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا هیچ وادەیەکی دیاریکراو بۆ چەک دانانی حەماس نییە، بەڵام پێویستە بە زوترین کات ئەو کارە ئەنجام بدەن.
هاوکات لێپرسراوێکی سەربازی ئیسرائیل ئاشکرایکردووە، پێدەچێت تەلئەبیب بە لێدانی زیاتر بزووتنەوەکە بکاتە ئامانج، لە کاردانەوەی ئەوەی کە ئەمڕۆ حەماس پێشێلکاری لەرێککەوتنی ئاگربەست ئەنجامداوە.



