یسرائیل کاتز: فەرمانم بە سوپا کردووە بە توندی دژی ئەندامانی حەماس بجوڵێنەوە
محەمەد رزگار
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
ئیسرائیل دەڵێت: چەند سەربازێکیان لە رەفەحی باشوری غەززە لەهێرشێکی حەماسدا برینداربوونە، حەماسیش رەتیدەکاتەوە دەستی لەو هێرشەدا هەبێت.
یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، حەماس بە شێوازێکی سەخت فێردەبێت کە ئەوان سورن لەسەر پاراستنی سەربازەکانیان، هەروەها فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە بە توندی دژی ئەندامانی حەماس بجوڵێنەوە.
وتیشی، حەماس باجێکی قورس دەدات بۆ هەموو تەقەیەک و پێشێلکردنێکی ئاگربەست، و ئەگەر پەیامەکە تێ نەگات، وەڵامەکان بەهێزتر و زیاتر دەبن.
لە بەرانبەردا حەماس هەر پەیوەندییەکی بە پێکدادانەکانی شاری رەفەح لە باشوری کەرتی غەززەوە رەتکردەوە، باڵی سەربازی بزووتنەوەکە جەخت دەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکی بە پێکدادانەکانەوە نییە.



