ئێران دانوستان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا رەتدەكاتەوە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی
شنیار
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
ئێران ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی رەتدەكاتەوە.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی دانوستانیان لەگەڵ ئەوروپا هیچ ئەنجامی ئەرێنی نابێت و ئەوروپییەكان هیچ هەنگاوێكی ئەرێنی نانێن ، بۆیە هیچ هۆكارێك نابینن بۆ ئەوەی دانوستان لەگەڵیاندا دەستپێكەنەوە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران .
لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی ئێران لەكاتێكدایە ، فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا رۆژی هەینی لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا رایانگەیاند ، سورن لەسەر ئەوەی لەگەڵ ئێران دەست بە دانوستان بكەنەوە بۆ ئەوەی بگەنە رێكەوتنێكی گشتگیر و لە رێیەوە گەرەنتی ئەوە بكەن كە ئێران نابێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی.



