یەکێتیی ئەوروپا داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات رێککەوتنی غەززە بەبێ دواکەوتن و بە تەواوی جێبەجێ بکرێت و پێشوازیی لە گەیشتن بە رێککەوتنی قۆناغی یەکەمی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە کرد.

یەکێتی ئەوروپا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە؛ ئەوان ئامادەن بەشداری بکەن لە جێبەجێکردنی پلانی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و دەیانەوێت رۆڵیان هەبێت لە سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەی غەززە.

دامەزراوەکە داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە، بەبێ دواکەوتن و بە تەواوی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکەن، بەمەبەستی ئاسانکاری  بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی و ئازادکردنی بارمتەکان و بێ بەربەست چوونە ژوورەوە و دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتەکە.

هەروەها یەکێتیەکە پاڵپشتیکردنی تەواوی بۆ دەسەڵاتی فەلەستین دەربڕیوە لە هاوکاریکردن و گەیاندنی خێرای هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناو غەززە.