ئەندامێکی ئەنجومەنی خوبرەگان: پێشنیار دەکەم لە جیاتی نۆبڵ، خەڵاتی "نەسرولڵا" دروست بکەین
راهۆز
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
عەباس کەعبی، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی مەدرەسەی قوم رایگەیاندوە؛ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە "ئامانجی سەرەکی" لایداوە و پێشنیازیش دەکات، خەڵاتێکی جیهانیی بەناوی "نەسرولڵا" دابنرێت.
ناوبرا لەبارەی خەڵاتەکەوە ئاماژەی بەوەکردوە؛ ماریا کۆرینا ماچادۆ، "لایەنگری" ئیسرائیل و دژبەری حکومەتی مادورۆ لە ڤەنزوێلا، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرتووە، کە "پرۆژەی روخاندنی دەوڵەت " بووە.
لەبارەی ئەو خەڵاتەشی کە پێشنیازیکردوە وتویەتی؛ خەڵاتی "نەسرولڵا" خەڵاتێکی "ئیلاهییە" و "خودا" پێشکەش بە بەندە باوەڕدارەکانی دەکات.
دەشڵێت؛ خەڵاتی نەسروڵڵا دەتوانێت هێمای "وەڵامی میللەت بێت بۆ بە ئاراستەبردنی خەڵاتە نێودەوڵەتییەکان.



