سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، دەزانن كە كۆگای یۆرانیۆمە پیتێنراوەكەی ئێران لە كوێدا حەشاردراوە.

بنیامین ناتانیاهۆ ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە كەناڵی فۆكس نیوزی راگەیاندووە، ئەوان بە دڵنیاییەوە دەزانن ئەو 400 كیلۆگرامە یۆرانیۆمە پیتێنراوەی ئێران لە كۆیدا هەڵگیراوە و  بیرۆكەی زۆر باشیان هەیە لەو بارەیەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، ئێران لە سەرەتای هاویندا پێش دەستپێكردنی شەڕی ئیسرائیل خاوەنی زیاتر لە 400 كیلۆگرام یۆرانیۆم بووە، كە پیتێنراوە تا 60%ی ، كە ئەوەش نزیكی دەكاتەوە لە بەدەستهێنان و دروستكردنی بۆمبی ئەتۆم.

پێشتریش ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاندبوو،  ئەوەی تا ئێستا دیار نییە، دوای ئەو هێرشەی ئیسرائیل بۆ سەر تاران، ئایا ئەو رێژەی یۆرانیۆمەیە كە پیتێنرابوو وەك خۆی ماوەتەوە یان نا،هەروەها لە ئێستادا ئەو وڵاتە  توانای هەیە یۆرانێوی زیاتر بپیتێنێت یاخود لە توانایدا نیە .