وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی سەپاندنەوەی سزاکانی سەر وڵاتەکەی لەلایەن ترۆیکای ئەوروپیەوە  بە "ناڕەوا " وەسفیکردوە و ئاماژەی بە وەڵامێکی توند و رەوایان کردوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشێلکارییەکی ئاشکرای پرۆسه ی یاسایه و هەر هه وڵێک بۆ ئه و کاره بێبنەمایە، هەروەها داوای لە وڵاتان کرد کە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ نەکەن، چونکە دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان "وەڵامدانەوەی پتەو و گونجاو"ی دەبێت.

وه زاره تی ده ره وه ی ئێران له به یاننامه ی خۆیدا ئاماژەی بەوەکردوە، کۆماری ئیسلامی ئێران به توندی داکۆکی له ماف و بەرنژەوەندیە نەتەوەییەکانی دەکات و هەر هەوڵیک به ئامانجی تێکدانی بەرژەوەندی و مافەکانی گەلی ئێران وەڵامی گونجاویدەبێت.

پێشتریش ڕۆژی یەکشەممە، عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە ئەنتۆنیۆ گۆترێس ، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد، رێگری لە چالاککردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی گەمارۆ سەپێندراوەکان بکات.

عراقچی لە نامەیەکدا کە ئاراستەی گۆتێرێس کراوە و لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی،  داواتان لێدەکەین رێگری لە هەر هەوڵێک بکەن بۆ کاراکردنەوەی میکانیزمەکانی سزاکان، لەوانەش لیژنەی سزاکان و پانێڵی پسپۆڕان .