کەنەدا و ئوستراڵیا و بەریتانیا بە رەسمی دانیان بە دەوڵەتی فەلەستیندا نا، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەک بەریتانیا دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا دەنێن و جەختیشیکردەوە حەماس  نابێت هیچ ڕۆڵێکی هەبێت لە داهاتوودا چ لە حوکمڕانی یان ئاسایشدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە کەیر ستارمەری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند؛ دوو دەوڵەتی چارەسەرە لە پرسی غەززەدا و گەرچی هیوا بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی کاڵ دەبێتەوە، بەڵام ناهێلێن ئەو رووناکییە بکوژێتەوە، جەختیشی لەسەر پێویستی گفتگۆ دەکەن بۆ  گەیشتن بە چارەسەری دوو دەوڵەتی لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیلدا.

جیا لە بەریتانیا، ئوسترالیا و  کەنەداش بە رەسمی دانپێدانانی خۆیان بە دەوڵەتی فەلەستین راگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری دوو دەوڵەتی.

ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئەمڕۆ بە رەسمی دەوڵەتی فەلەستینی ناساندووە "لە چوارچێوەی هەوڵێک بۆ زیندووکردنەوەی  چارەسەری دوو دەوڵەتی، ئاماژەی بەوەسکردوە دەبێت سەرەتا بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەستپێبکات و دواتر  ئازادکردنی ئەو بارمتانەی لە غەززەن".

بە هەمان شێوەی سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا، ئەلبانیز جەختی لەوە کردەوە کە حەماس نابێت هیچ رۆڵێکی لە فەلەستینی نوێدا هەبێت.

هەر ئەمڕۆ مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەداش رایگەیاند؛ کەنەدا دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت و پێشنیازی ئەوە دەکات کە بە هاوبەشی کار بکات بۆ پێشخستنی بنیاتنانی داهاتوویەکی ئارام و ئومێدبەخش بۆ هەردوو دەوڵەتی فەلەستین و دەوڵەتی ئیسرائیل.