ئەمڕۆ پێنجەم رۆژی هێرشەچڕەکانی ئیسرائیل بوو بۆ سەر کەرتی غەززە، حەماس بە بڵاوکردنەوەی وێنەی 48 لە بارمتەکان و نوسینی وشەی "ماڵئاوا"پەیامێکی ئاڕاستەی نەتانیاهۆ و جیهان کرد و ئاماژەیان بەوەکردوە ئەوان جەنگیان دەوێت نەک ئاشتی، ئەمش بووە هۆی فروانبونی خۆپیشاندانەکان لە ئیسرائیل

ئەمڕۆ شەممە، دوا بەدوای پەیامەکەی حەماس، کەسوکاری بارمتە ئیسرائیلیەکان رژانە سەر شەقامەکانی ئیسرائیل و بە دروشمی ناتانیاهۆ بارمتەکان دەکاتە قوربانی پێگەی خۆی گردبونەوە.

کەسوکاری بارمتەکان دەڵێن؛ تەنها لەبەر مەترسی پێگەکەی ناتانیاهۆ بڕیاری داوە هەر رێککەوتنێک کە کوڕەکانیان بگەڕێنێتەوە ماڵەوە پوچەڵ بکاتەوە.

ئاماژە بەوەشدەکەن، رۆڵەکانیان قوربانی سیاسەتی حکومەتەکەی ناتانیاهۆن، ئەمڕۆ حەماس وەک پەیامێک وێنەی 48 بارمتەی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە و لەگەڵ وێنەکاندا ئاماژەیان بە وشەی " ماڵائاوا"ـی کردوە .

دوێنێ شەو حەماس راگەیەنداروێکی بڵاوکردەوە و تیێدا هاتبوو، بەو هێرشانەی دەستان پێکردوە، ئیدی گیانی هیچ بارمتەیەک پارێزراو نییە و نە بە زیندوی نە بە مردوی ناتوانن دەستان بە کەسیان بگات.