دەم پارتی: پێویستە دەستوری توركیا هەموار بكرێتەوە
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
دەم پارتی داوا دەكات دەستوری توركیا هەموار بكرێتەوە بەشێوەیەك مافی هەموو پێكهاتەكان تیایدا دەستەبەر بكرێن.
پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان "دەم پارتی" لە یاداشتێكدا بۆ كۆمیسیۆنی پشتیوانی و برایەتی رایگەیاندووە، نابێت پرسی كورد تەنها لە لەناوبردنی چەكدا كورت بكرێتەوە، بەڵكو پێویستە دان بە مافەكانیشیدا بنرێت.
پێشنیازیشی كردووە، هەردوو ماددەی 42 و 66ی دەستووری توركیا هەموار بكرێنەوە و دەستورێكی نوێ دابڕێژرێتەوە، كە تیایدا زمانی كوردی بكرێتە زمانی فێركردن و ئاستەنگەكانی بەردەم خوێندن و زمانی دایك لاببرێن و پەروەردەی زمانی دایك گەرەنتی بكرێت و مافی سەرجەم پێكهاتەكانیش دەستەبەر بكات.




