بەهۆی گەرماوە لەمساڵدا 15 هەزار كەس لە ئەوروپا گیانیانلەدەستداوە
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
بەهۆی گۆرانی كەشوهەواوە لە كیشوەری ئەوروپا، 15 هەزار كەس لەمساڵدا گیانیانلەدەستداوە.
توێژەرانی دوو زانكۆی بەریتانی ئاشكرایان كردووە، لە 854 شاری گەورەی ئەوروپا، رێژەی مردن بەهۆی گەمار و گۆڕانی كەشوهەواوە بەرێژەی 68% بەرزبووەتەوە بەتایبەت لەناو چینی بەساڵاچوواندا.
توێژەران هەروەها دەڵێن، زیاتر لە 15 هەزار كەس راستەوخۆ بەهۆی گەرمای ئەمساڵەوە گیانیانلەدەستداوە، بەجۆرێك لە هەریەك لە رۆما، ئەسینا و پاریس بەرزترین رێژەی مردن تۆمار كراوە.