وتەبێژی سوپای ئیسرائیل: بەتوندی وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەدەینەوە بکرێتە سەر هاووڵاتیانمان
١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بەندەری حودەیدە لە یەمەن وتەبێژی سوپای ئیسرائیلیش ئاماژە بە بەردەوامی هێرشەکان دەکات بۆ سەر حوسیەکان.
ئەڤیخای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، هێزی ئاسمانی بۆردومانی ژێرخانی سەربازی حوسیەکانی لە بەندەری حودەیدە کردوە، کە چەکدارە حوسیەکان سودیان لێوەردەگرت بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆردومانکردنی بەندەری حودەیدە لەدوای ئەوەدێت، حوسیەکان بەردوام درۆن و موشەکی بالیستیان ئاراستەی فڕۆکەخانە و ژێرخانە مەدەنی و سەربازیەکانی ئیسرائیل دەکرد.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل وتیشی، کاردەکەن بۆ کۆتایهینان بە هێرشە بەردەوامەکانی حوسیەکان، هەروەها بە توندی وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەدەنەوە بکرێتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیل لە هەرجێگەیە.
ڤیدیۆی ئەو فڕۆکە جەنگیانەی هێرشیان کردە سەر بەندەری حودەیدە لە یەمەن
https://www.facebook.com/share/r/173E2a4DX3/