وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و تێیدا لە بارەی رەوشی ئەمنی ناوچەکە و دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە بۆ رۆژنامەنوسان قسەیانکرد.

مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سەقامگیری لەگەڵ حەماس بەدینایەت و بوونی هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی جیهان و پێویستە لەناوببرێت،   خەڵكی غەززەش شایەنی داهاتوویەكی باشترن.

راشیگەیاند، پاڵپشتی ئەوروپا  دەکەین بۆ چالاككردنەوەی سزاكان بۆسەر ئێران، رەنگە هەڕەشەكانی ئێران بگەنە وڵاتانی كەنداو و ئەوروپاش، هەروەها خوازیاری گەڕاندنەوەی بارمتە زیندو و مردووەکانی ئیسرائیلین لە غەززە.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بڕیاری هێرشکردنە سەر حەماس لە دەوحە تاکلایەنانە بوو، تەواوی بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەش لە ئەستۆ دەگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پابەندن بەبڕیاری گەڕاندنەوەی سەرجەم بارمتە ئیسرائیلیەکانی وڵاتەکەی کە لەلایەن حەماسەوە لە غەززە دەستگیرکراون.