نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، ئێستا دانیشتوانی غەززە رووبەڕووی دوو بژاردە بوونەتەوە كە بریتین لە چۆڵكردن، یاخود مردن.

ئۆلگا شیرفیكۆ وتەبێژی نوسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هەماهەنگی كاروباریی مرۆیی لەدوای هێرشە ئاسمانییە بەرفروانەكەی رۆژی شەممەی سەر غەززەوە رایگەیاند، شاری غەززە سزای مردنی بەسەردا سەپێنراوە، یان دەبێت دانیشتوانەكەی چۆڵی بكەن یان هەر لەوێ دەمرن.

دەشڵێت، هەزاران هاووڵاتی ماندوو و ترساو لە جەنگ  فەرمانیان پێكراوە شارەكەی خۆیان چۆڵ بكەن.

ئەمەش دوای هێرشێكی چڕی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل دێت بۆسەر غەززە، كە دوێنێ شەممە باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوونی لەناوەڕاستی غەززەدا كردە ئامانج و دوای هێرشەكەش دەیان كەس لە دانیشتوانی ئەو شارە بەرەو ناوەڕاست و باشووری كەرتەكە هەڵاتن.