بە زۆرینەی دەنگ، رەشنوسی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین لە نەتەوە یەكگرتوەكان پەسەند كرا.

رۆژی هەینی كۆبوونەوەی نەتەوەیەكگرتوەكان تایبەت بە چارەسەری كێشەی فەلەستین كرا و رەشنوسی پێشنیازی  فەرەنسا  و سعودیە بۆ چارەسەری كێشەكانی فەلەستین - ئیسرائیل خرایە دەنگدانەوە،  بە زۆرینەی دەنگ  پشتیوانیی لەو رەشنوسە كرا كە جەخت لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین دەكاتەوە.

رەشنوسەكە 142 دەنگی ئەرێنیی بەدەستهێنا، لە بەرانبەریشدا تەنها 10 دەنگ  بە نەخێر و 12 دەنگی بێلایەنیش تۆمار كرا.

بڕیارە لە 22 ی ئەم مانگەش كۆبوونەوەیەكی دیكەی نەتەوەیەكگرتوەكان تایبەت بە چارەسەری كێشەی فەلەستین بەڕێوبچێت و ئیمانۆێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا وەك  دەوڵەتێكی رەسمی ناوی فەلەستین بهێنێت.

نوێنەری ئەڵمانیا لە نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاند، بەرلین پشتیوانیی لە چارەسەری دوو دەوڵەتی دەكات، بەڵام پێی وایە هێشتا كاتی راگەیاندنی دەوڵەتی فەلەستین نەهاتوە.