سوپای ئیسرائیل داوا لە دانیشتوانی غەززە دەکات دەستبەجێ ناوچەکانیان چۆڵبکەن
٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
سوپای ئیسرائیل فەرمان بە دانیشتوانی غەززە دەکات دەستبەجێ ناوچەکە چۆڵ بکەن، چونکە گەورەترین ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجامدەدەن.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا دانیشتوانی غەززە ئاگادار دەکاتەوە و رایگەیاندووە، پێویستە دانیشتوانی غەززە دەستبەجێ شارەکە چۆڵ بکەن، چونکە گەورەترین ئۆپراسیۆن بۆ لەناوبردنی حەماس ئەنجامدەدەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، مانەوە لەو ناوچانە مەترسیدارە و پێویستە دانیشتوانی غەززە ناوچەکانیان بەرەوە ناوچەیی مرۆیی "مەواسی" جێبهێڵن.
سوپای ئیسرائیل ئەوەشی خستوەتەڕوو، هێزەکانیان لە سەرجەم ناوچەکانەوە لە ئامادە باشیدان و گەورەترین ئۆپراسیۆن بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجامدەدەن.




