لە هێرشێکی چەکدارییدا لە ئیسرائیل پێنج کەس کوژران
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
لە هێرشێکی چەکدارییدا لە ئیسرائیل پێنچ کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردوەتەوە، گروپێکی چەکدار لە دوریانی راموت لە شاری قودس هێرشێکی چەکدارییان ئەنجامدا و بەهۆیەوە پێنج ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر لە 10 کەسی دیکەش بریندارن، کە برینی دووان لە بریندارەکان سەختە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەوانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە ژمارەیان دوو کەسە و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کوژراون.
کەمێک پێش ئێستا بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گەیشتە شوێنی هێرشە چەکدارییەکە لە شاری قودس، بۆ لێکۆڵینەوە لە روداوەکە.




