وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت: لەهەر شوێنێک مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەیان هەبێت، هێزەکانیان چالاکی ئەنجام دەدەن.

یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، هێزەکانیان لە هەموو مەیدانەکانی شەڕدا، شەو و رۆژ لەپێناو ئاسایشی ئیسرائیلدا کاردەکەن.

وتیشی، لە هەر شوێنێک پێویست بکات هێزەکانیان چالاکی ئەنجامدەدەن بۆ پاراستنی خاکی ئیسرائیل لەو مەترسییانەی لەسەری دروست دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ شەو چەند پێگەیەکی سەربازی لە دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج، بەپێی میدییاکانی سوریا لە هێرشەکاندا حەوت سەربازی سوریا کوژراون.