ئیسرائیل چەندین هێرشی ئاسمانی بۆسەر حوسییەکان لە یەمەن ئەنجامدا
محەمەد رزگار
٢٤ی ئابی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ ئیسرائیل چەند هێرشێکی ئاسمانی بۆسەر حوسییەکان لە یەمەن ئەنجامدا و چەندین کۆمپانیای نەوت و وێستگەی کارەبای کردووەتە ئامانج.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە زیاتر لە 50 شوێنییان لە شاری سەنعای یەمەنیان کردووەتە ئامانج، هاوکات کۆمەڵگەی کۆشکی سەرۆکایەتی و بنکە موشەکییەکان بەشێک بوونە لە ئامانجەکانی ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین کۆمپانیای نەوت و وێستگەی کارەبای ئەو شارە کراوەتە ئامانج و فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە چڕی بە ئاسمانی یەمەندا دەسوڕێنەوە.
میدییاکانی ئیسرائیلیش ئاشکراینکردووە، زیاتر لە 15 هێرشی ئاسمانی ئەنجامداراوە و چەندین پێگەی حوسییەکان لە یەمەن پێکراوە.
ئەوەشیان خستوەتەڕوو، ئەو هێرشانە وەک وەڵامێکە بۆ ئەو هێرشە موشەکییانەی کە لەلایەن حوسییەکانەوە ماوەیەکە دەکرێتە سەر ئیسرائیل .