روانگەی سوری: لەدوای نەمانی حکومەتی پێشوی سوریا زیاتر لە هەزار و 100 کەس کوژراون
رەوەز فازیل
٢٢ی ئابی ٢٠٢٥
لەدوای نەمانی حکومەتی پێشوی سوریاوە بەهۆی گرژی و ئاڵۆزیەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە زیاتر لە هەزار و 100 کەس کوژراون کە بەشێکیان بەهۆی کێشەی تایفەگەریەوە کوژراون.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بلاویکردەوە، لەدوای نەمانی حکومەتەکەی بەشار ئەسەدەوە لە ناوچەجیاوازەکانی سوریا هەزار و 131 بەهۆی گرژی و ئاڵۆزیەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە کوژراون، لەو ژمارەیەش 601 کەسیان بەهۆی ئینتیمای تائیفیەوە کوژاون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەشێکی زۆری قوربانیەکان لە پارێزگاکانی حومس و حەما و لازقیەبوون بەهۆی بوونی پێکهاتەی جیاواز لەو پارێزگایانە.
لەدوای نەمانی حکومەتی پێشوی سوریاوە، رەوشی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاڵۆزی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و پیکدادانی توند لەنیوان لایەنەجیاوازەکانی سوریا رویداوە.