دەستەی ئاماری سعودیە: ژمارەی عەمرەکاران لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتوەتە زیاتر لە 15 ملیۆن عەمرەکار
رەوەز فازیل
٢١ی ئابی ٢٠٢٥
دەستەی ئاماری سعودیە رایگەیاند، ژمارەی عەمرەکاران لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە زیاتر لە 15 ملیۆن کەس، کە زیاتر لە شەش ملیۆن ونیویان عەمرەکاری بیانی بوون.
بەپێی ئەنجامی سەرژمێریەک کە لە لایەن دەستەی ئاماری سعودیەوە راگەیەندراوە، ژمارەی عەمرەکارانی ئەمساڵ گەیشتووەتە 15 ملیۆن و 222 هەزار و 479 کەس، لە رێژەیەش 60.5٪ لە رەگەزی نێر بوون و 39.5یش لە رەگزی مێ بوون.
دەستەی ئاماری سعودیە ئاماژەی بەوەشکردوە، ژمارەی ئەو عەمرەکارە بیانیانەی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا سەردانی ئەو وڵاتەیانکردوە، گەیشتوەتە شەش ملیۆن و 523 هەزار و 630 عەمرەکار، 82.2% یان لە رێگەی فڕۆکەوە سەردانی سعودیەیانکردوە، هەروەها ژمارەی عەمرەکارانی ناوخۆیی سعودیە لە چارەیەکی یەکەمی ئەمساڵدا هەشت ملیۆن و 698 هەزار و867 عەمرەکار بووە.