نەتەوەیەکگرتوەکان: نزیکەی 780 هەزار هاووڵاتی سوری گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان
رەوەز فازیل
١٨ی ئابی ٢٠٢٥
نزیکەی 780 هەزار ئاوارەی سوری لە دەرەوەی وڵاتەوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان لە پاش روخانی حکومەتی پێشوی سوریاوە هەروەها نزیکەی یەک ملیۆن و 700 هەزار ئاوارەی ناوخۆی سوریا گەڕاونەتەوە شوێنی نیشتەجێبونیان.
پێگەی ریلیف وێبی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان بڵاویکردەوە، لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی رابردوەوە 779 هەزار و 473 ئاوارەی سوری لە دەرەوەی وڵاتەوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان کە نیشتەجێی وڵاتانی دراوسێی سوریا و ئەوروپی بوون.
ئاماژەی بەوەشکردەوە، یەک ملیۆن و 694 هەزار و 418 کەس کە ئاوارەی ناوخۆی سوریا بوون، گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی پێشوی خۆیان.
بە پێی سەرژمێریەک کە لە تورکیا کراوە ، لە ئێستادا نزیکەی دوو ملیۆن نیو هاووڵاتی سوری نیشتەجێی وڵاتی ئەو وڵاتەن.