تەندروستی غەززە: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ئەمڕۆ نزیکەی 60 کەس کوژراون
رەوەز فازیل
١٧ی ئابی ٢٠٢٥
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر غەززە نزیکەی 60 کەس کوژراون کە بەشێکیان لە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاریە مرۆییەکاندا بوون.
وەزارەتی تەندروستی غەززە رایگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانیت سوپای ئیسرائیلەوە بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە 57 کەس کوژراون کە 38 کەسیان لە چاوەڕوانی هاوکاریە مرۆییەکاندا بە تەقەی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل کوژراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە شارەکانی ئیسرائیل خۆپیشاندان و مانگرتنی سەرتاسەری بەردەوامە و خۆپیشاندەران داوە لە حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن، هەوڵەکانی زیاتربکات بۆ رزگارکردنی بارمتە ئیسرائیلیەکان لە غەززە.