تەندروستی غەززە: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ئەمڕۆ زیاتر لە 40 کەس کوژراون
رەوەز فازیل
١٥ی ئابی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ناوچەکانی غەززە زیاتر لە 40 کەس کوژراون کە بەشێکیان لە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاریەمرۆییەکاندا بوون.
وەزارەتی تەندروستی غەززە رایگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە، 41 کەس کوژراون، لەو ژمارەیەش 16 کەسیان لە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان بە تەقەی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل کوژراون.
راشیگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە 61 هەزار و 827 کەس کوژراون، زیاتر لە 155و 275 کەسیش برینداربوون، هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە کاتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی هاوکاریە مرۆییەکان کوژراون، گەشتوەتە هەزار و 898 هەروەها زیاتر لە 14 هەزار 113 کەسیش برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ئاماژەی بەوەشکردوە، ژمارەی گیان لە دەستدان بەهۆی برسێتیەوە رۆژ لە دوای رۆژ بەرزتر دەبێتەوە و کۆی گشتی گەشتوەتە 240 کەس، لەو ژمارەیەش 107یان منداڵن.