ئەندامێكی كۆنگرێس: بانكی رافیدەین هاوكاری حوسییەكان دەكات
ئاکام
١٥ی ئابی ٢٠٢٥
كۆنگرێسمانێكی ئەمریكا بانكی رافیدەینی بە هاوكاریكردنی حوسییەكان تۆمەتبار كرد و داوای لە گەنجینەی ئەمریكا كرد سزا بەسەر بانكەكەدا بسەپێنێت.
جۆ ویڵسن كۆنگرێسمانی ئەمریكا لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاندوە، بانكی رافیدەین كە بانكی حكومیی عیراقییە و پارە بۆ حوسییەكانی یەمەن دەگوازێتەوە كەلەلای ئەمریكا بە گروپێكی تیرۆریستی دادەنرێن.
وتیشی، لەكاتی گفتوگۆكانی داهاتوودا لەسەر یاسای بودجە، كار دەكات بۆ بڕینی هاوكارییە داراییەكانی ئەمریكا بۆ عیراق.
ویڵسن داواشی لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كرد سزا بەسەر بانكی رافیدەیندا بسەپێنێت و بیخاتە لیستی رەشەوە.